پەیوەندیى تەلەفونیى ناباوى ترەمپ لەگەڵ سەرۆکەکانى ترى وڵاتاندا گۆڕانکاریى بەسەردا دێت؟
بەر لە خۆکاندیدکردنیشی، دۆناڵد ترەمپ کەسایەتیەکی جێ سەرنج و مشتومڕبوو.خۆکاندیدکردن و هەڵبژاردنی بە سەرۆکی ئەمریکا، زیاتر خستییە نێو ناوانەوە و کردیانە سەردێڕێکی جیهانیی.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: ئەو پەیوەندییە تەلەفونیانەی لەچەند ڕۆژی دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکاندا، لەلایەن سەرکردە جیهانیەکانەوە بە وروژم بۆ تاوەرەکانی ترەمپ دەکرا، بابەتێکی گەرمی تری هەواڵ بوو.
بەڵام لەهەمووی سەیرتر ئەوکاتەبوو کە ترەمپ وتی، ڕاستەوخۆ قسەی لەگەڵ تسای لنگ وێن ی سەرۆکی تایوان کردووە، چونکە نزیکەی ٤٠ ساڵە ئەو دوو وڵاتە پەیوەندییان پچڕاوە.
لەوانەش زیاتر ئەو شێوازە ناباوەی قسەکردن کە ترەمپ لە پەیوەندییە تەلەفونییەکانیدا لەگەڵ سەرۆکەکاندا بەکاریدەهێنێت، بووەتە جێی باس و خواسێکی زۆرێکی چاودێران و ڕۆژنامەنووسان.
بەڵام ئایا، سەرکردەکان چۆن قسە لەگەڵ یەکتر دەکەن و ئەو هەنگاو و ڕێوشوێنانە کامانەن کەپێش پەیوەندیەکە دەگیرێنە بەر؟
ستیڤن یەیتس، کەلە ستافی زمانەوانی سەرۆکایەتی ئەمریکا کاریکردووە، باس لەوە دەکات کە جیاوازییەکی زۆر هەیە لەنێوان پەیوەندیکردن بە سەرۆکێکی هەڵبژێردراوەوە لەگەڵ ئەو سەرۆکەدا کەلە ئۆفیسی سەرۆکایەتیدایە و دەشڵێت، کاتێک ترەمپ دەستبەکاردەبێت، جیاوازی گەورە ڕوو دەدات.
یەیتس دەڵێت، کە سەرۆک واهەستدەکات کە تەنها تەلەفونەکەی هەڵگرتووە، بەڵام بەر لەوە، پەیوەندییەکە باچەندین خاڵی پشکنیندا تێپەڕدەبێت و هەندێک جار پشکنینەکان هێندە توندن، کەبەهەڵە ڕیگە لە کەسانی ڕێپێدراو دەگیرێت، وەک ئەوەی لەساڵی ٢٠١٠ دا بەسەر هێلاری کلینتۆنی وەزیری دەرەوەی ئەوکاتەدا هات، کەوەک خۆی لە ئیمەلێکدا نوسیبووی:"لەگەڵ کارمەندەکەی کۆشکی سپیدا لە کێشەدام، چونکە باوەڕناکات کە من ئەوکەسەم کەدەیڵێم".
چونکە ڕستەگەلێکی وەک، سڵاو، دەتوانم قسە لەگەڵ سەرۆک بکەم؟، شێوازێکی ئاساییە کە کارمەندەکان هەرگیز لەسەرۆکی وڵاتانی نابیستن، بۆ نموونە کاتێک سەرۆکی ڕووسیا پەیوەندیدەکات دەڵێت (سڵاو من پوتنم ئۆباما لەوێیە؟)
سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی پەیوەندییەکەش یەیتس ڕوونیکردەوە، کەئەگەر پەیوەندی بەردەوام هەبێت لەنێوان دوو ووڵاتەکەدا، ئەوا کارەکە هەر ئەوەندەیە کە ژووری چالاکییەکانی یەکێکیان پەیوەندی بەهاوشێوەکەیەوە دەکات و دەڵێت، سەرۆکەکم دەیەوێت قسە لەگەڵ سەرۆکەکەت بکات.
بەڵام ئەگەر پەیوەندیەکان کەمبن، ئەوا باڵیۆزی وڵاتەکە لەبری سەرۆکەکەی داوایەک پێشکەش دەکات کە ئەجێندا و هۆکاری پەیوەندییەکەی تیێدا دیاری دەکرێت و ئەگەر ڕەزامەندی لەسەردرا، ئەوا تیمی هەردوولا، کاتەکەی ڕێکدەخەن.
بەر لەکاتی پەیوەندییەکە، سەرۆکی هەموو ووڵاتێک، لەلایەن تیمی تایبەتەوە، کورتەیەکی دەربارەی پەیوەندیەکە دەدرێتێ، تا بەتەواوی لە ئەجێندا و شێوازی ئاخاوتنەکەی ئاگاداربێت و زۆرینەی کاتیش چەندین کەس گوێ لەپەیوەندییەکە دەگرن، لەوانە کەسانی تایبەتمەند لەو بابەتەدا کە دوو سەرۆکەکە باسی لێوەکەن و هەروەها وەرگێڕەکانیش.
چونکە سەرەڕای ئەوەی کە هەندێک جار سەرۆکی هەردوو ووڵات زمانی یەکتر بەباشی دەزانن، بەڵام وا هەڵدەبژێرن کە بە زمانی دایکیان قسە بکەن، وەک پەیوەندییەکانی نێوان ئەنجێلا مێرکلی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا و ڤلادیمێر پوتنی سەرۆکی ڕووسیا.
کێڤن هێندرێک، کە زمانەوانێکی پێشووی کۆشکی سپیە، هۆکاری ئەوە بۆئەوە دەگێڕێتەوە کە هەندێک جار بابەتەکە پەیوەندیی بە شکۆی نیشتمانیەوە هەیە، بەڵام لەهەمانکاتدا بۆ ڕێگریکردنیشە لەهەڵە لێکگەیشتن و جیاوازییە زمانەوانییە پچکۆلەکان. چونکە هەندێک جار ئەو جیاوازییە هەستپێنەکراوانە لە مانادا، لەوانەیە ببێتە مایەی هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتننامەیەک.
لەئێستادا پرسیارەکە ئەوەیە، ئایا دوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک، تیم و دەزگا تایبەتەکانی کۆشکی سپی، دەتوانن شێوازی ئاخاوتنی ترەمپ لەگەڵ سەرۆکەکانیتردا بگۆڕن؟ یاخود ئەو هەر وەک کەسایەتیە سەرکێش و ناوازەکەی خۆی دەمێنێتەوە و جیاوازییەکانی دەپارێزێت.
٢١ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:١٣
News ID: 799816
بەر لە خۆکاندیدکردنیشی، دۆناڵد ترەمپ کەسایەتیەکی جێ سەرنج و مشتومڕبوو.خۆکاندیدکردن و هەڵبژاردنی بە سەرۆکی ئەمریکا، زیاتر خستییە نێو ناوانەوە و کردیانە سەردێڕێکی جیهانیی.